سەردێر

بانكی ناوەندی 223 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 223 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە، ئەمەش جوڵەیەكی زیاتر دەخاتە بازاڕی دراو لە وڵات.


ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 223 ملیۆن و 786 هەزار و 534 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 238 ملیۆن و 930 هەزار و 627 دۆلار بوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 44 ملیۆن و 240 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 179 ملیۆن و 546 هەزار و 534 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە”لە پرۆسەكەدا 37 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 14 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 157 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی نێوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا.