سەردێر

دۆلار شكا و ئاڵتون بەرزبووەوە

خەڵك-

جارێكی دیكە بەهۆی كاریگەری كەمبوونەوەی ڕێژەی بێكاری لە ئەمریكا بەهای زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەرزبووەوە و هاوكات نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی هەرێم دابەزی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمركایی بە 147 هەزار و 500 مامەڵەی پێوەدەكرێت و هەروەها تمەن 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 716 هەزار تمەنە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە 100 دۆلار بە 820 لیرەی توركیە و 100 یۆرۆ بە 172 هەزار و 500 دینارە.

لای خۆشیەوە، دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، نرخی زێڕ بەرزبۆتەوە و یەك ئۆنسە گەیشتۆتەوە 1804 دۆلار دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بۆ 1785 دۆلار دابەزیبوو.

ڕاشیگەیاند، یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 430 هەزار دینارە و عەیار 21 بە 377 هەزار و 18 بە 323 هەزار دینارە.