سەردێر

داھاتی فرۆشتنی نەوتی عیراق زیاد دەكات

خەڵك

وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی ھەناردەكراو و داھاتەكەی لە مانگی تەمووزی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و داھاتە بە دەستھاتووەكانیش دەكات لە مانگی ڕابردوودا.
بەپێی داتاكانی ھەناردەی نەوت، لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە دراوە بە وەزارەتی نەوتی عیراق، لە مانگی تەمووزی ڕابردوو بڕی ٩٠ ملیۆن و ٤٦٧ ھەزار و ٧٩٤ بەرمیل نەوت ھەناردەی بازاڕەكانی جیھان كراوە.

ھەر لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی نەوتدا ھاتووە، كۆی داھاتی بەدەستھاتووی نەوتی ھەناردەكراو شەش ملیار و ٤٧٥ ملیۆن و ٥١٢ ھەزار دۆلار بووە، ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشوو ڕووی لە زیادبوون كردووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای نەوت لە بازاڕی جیھانیدا ھەر بەرمیلێك نەوت بە ٧١ دۆلار و ٥٧ سەنت فرۆشراوە.