سەردێر

خشتەی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا

خەڵك-

بڕیارە سبەینێ مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ چوار شەممە 2021/8/25، مووچەی مانگی هەشتی وەزارەتی تەندروستی دابەش بكرێت.

ئاشكراشیكرد، مووچەی مانگی هەشت بە بێ لێبڕین دابەش دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، مانگی ڕابردوو مووچە بە بێ لێبڕین دابەش كرا و پێشتر مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، تا ئەوكاتەی حكومەتی عێراق 200 ملیارەكە دەنێرێت، ئەوانیش بە بێ لێبڕین مووچە دابەش دكەن.