سەردێر

حكومەتی هەرێم گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی نەوتی هەڵدەوەشێنێتەوە

خەڵك
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لەكۆتایی هاتنی گرێبەست بۆ دوو كێڵگەی نەوتی ئاگادار دەكاتەوە و كۆمپانیاكەش دەڵێت بەوە ڕازی نین و لەرێگای دادوەرێكی نێودەوڵەتییەوە كێشەكان چارەسەر دەكەین.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی بڵاویكردووەتەوە، بەبێ هیچ بەڵگەیەكی باوەڕپێكەر، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئاگاداركراونەتەوە گرێبەستەكەیان لە كێڵگەكانی (بنەباوی و میران) كۆتایی پێدێت، كۆمپانیاكە لەو ئاگاداركردنەوەی حكومەتی هەرێم ڕازی نین و دەیانەوێت بەبوونی دادوەرێكی نێودەوڵەتی كێشەكەیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم چارەسەربكەن.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوان لە ساڵی 2019دا گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم واژوو كردووە، بۆیە ئێستاش ئامادەن هاوكاریی حكومەتی هەرێم بكەن و هیواداریشن حكومەت پابەند بێت بەو ڕێككەوتنەوە.