سەردێر

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

خەڵك

بڕیارە لەشاری سلێمانی خولی چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX بە بەشداری ١٦٠ كۆمپانیای ناوخۆی و بیانی بەڕێوەبچێت.
داستان خالید، بەڕێوەبەری پەیوەندیەكان و ڕاگەیاندن لەكۆمپانیای عیراق تەقەدوم بۆ پێشانگا ڕایگەیاند” كۆمپانیاكەمان ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پیوەندیدارەكان دەكاتەوە”.

ڕاشیگەیاند” بۆ ئەمساڵ بەتەواوی خۆئامادەكاری و ڕێنماییە تەندروستییەكان چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بە بەشداری ١٦٠ كۆمپانیای ناوخۆی و بیانی لە ڕێكەوتی ٨/٢٥ تا ٨/٣٠ بۆماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت”.

داستان خالید ئاماژەی بەوەشدا كۆمپانیا بەشدارەكان لە بوارەكانی خۆراكی، بیناسازی ، پەیوەندییەكان، تەكنەلۆژیا، ئەندازیاری، پاككەرەوە، كەلوپەلی جوانكاری، جلوبەرگ، پێداویستی ئۆتۆمبێل، بڵاوكراوە و چاپەمەنی، كتێب، تەندروستی، كارگەی لە قوتونان، كارەبای، پێداویستی ناوماڵ.

ڕوونیشیكردەوە كۆمپانیا بەشدارەكان لە هەشت وڵاتەوە دێن وەك (ئێران، توركیا، میسر، ئازەربایجان، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، لوبنان و ئوردن) و كۆمپانیاكانی وەزارەتی پیشەسازی عیراق و بریكارنامەكانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا كە لە هەرێمی كوردستان كە بریكاریان هەیە.