سەردێر

زیاد جەبار: مووچەی خانەنشینی پلەباڵاكان لەم مانگەوە كەمدەكرێتەوە

خەڵك

بڕیارە لەم مانگەوە خانەنشینی پلە باڵا و ئەندامانی پەرلەمان بەیاسای چاكسازی خەرج بكرێت، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، زۆرترین مووچەش نابێت لە50% كۆی مووچەكەی زیاتر بێت.
زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی ڕاگەیاندووە، لەم مانگەوە خانەنشینی پلە باڵاكان، كە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانیش دەگرێتەوە بە یاسای چاكسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 دابەشدەكرێت.

زیاد جەبار وتیشی: لەئێستادا خانەشینی پلە باڵاكان و پەرلەمانتاران دیاریكراوە و لە80% كۆی مووچەكانیان وەردەگرن، بەڵام بەپێی ئەم یاسایە هیچ پلە باڵایەك نابێت لەسەروو 50 % ی كۆی مووچەكەی وەربگرێت.

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەوانەی تەمەنیان لە 45 ساڵ زیاتر بێت 15% ی كۆی مووچە و ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژمار دەكرێت، بە مەرجێك لە50% ی كۆی مووچەكەی تێپەڕنەكات، هەروەها ئەوانەشی كە تەمەنیان نەگەیشتبێتە 45 ساڵ، 15% ی كۆی مووچە و ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژمار دەكرێت، بەمەرجێك نەگاتە لە25% ی كۆی مووچەكەی.

جێی ئاماژەیە، بڕیارە لەم مانگەوە مووچەی خانەشینی پلە باڵاكان بەپێی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 كەپەرلەمان دەنگی لەسەرداوە و پەسەندكراوە دابەش بكرێت و خانەشینی سەرجەم پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان كەم ببێتەوە و بەپێی یاساكە خانەنشینییەكانیان وەردەگرن.