سەردێر

بانكی ناوەندی زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە، ئەمەش جوڵەیەكی زیاتر دەخاتە بازاڕی دراو لە وڵات.


ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 215 ملیۆن و620 هەزار و 472 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زۆری ئەو دراوە دادەنرێت كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە لەڕێی فرۆشتنی ئاشكرای دراو دەخرێتەبازاڕەوە.
.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 67 ملیۆن و 860 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 147 ملیۆن و 760 هەزار و 472 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە”لە پرۆسەكەدا 34 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 19 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 27 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی نێوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148 هەزار و100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.