سەردێر

بڕی 275 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامێكی هەولێر تەرخانكرا

خەڵك
پڕۆژەی چاككردنەوەی شەقامى بازاڕی میللی سورچیان لە شاری هەولێر ، گووژمەی (275) ملیۆن و 400 هەزار دینار، لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگا ئەنجامدەدرێت.

پارێزگای هەولێر لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، پڕۆژەی چاككردنەوەی شەقامى بازاڕی میللی سورچیانی شاری هەولێر، بە گووژمەی (275) ملیۆن و 400 هەزار دینار، لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەستیپێكرد، نۆژەنكردنەوەكەشی بریتیە لەچاككردنەوەو فراوان كردنی شەقامەكە.

شەقامی سورچیانی شاری هەولێر پانییەكەی(20) مەتر و درێژییەكەی (800) مەترە، لەبەرواری (1-8-2021)، نۆژەنكردنەوەی شەقامەكە دەستیپێكرد، لە (1-12-2021) كۆتایی دێت و بەڕووی هاووڵاتییان و كاسبكارانی ئەو ناوچەیەدا دەكرێتەوە.