سەردێر

هۆكارێك نرخی نەوتی بەرزكردەوە

خەڵك-
بەهۆی دابەزینی ئاستی عەمباری نەوت لە ئەمریكا، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس، بەڕێژەی 0.47%ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكى گەیشتە 68.61 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.55% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكى 71.02 دۆلاری تۆماركرد.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە دوو سەرچاوە، دابەزینی ئاستی عەمباری نەوتی خاو و بەنزینیان لە هەفتەی ڕابردوودا لە ئەمریكا ئاشكرا كرد.

دوو سەرچاوەكە، ئاماژەیان بە زانیارییەكانی پەیمانگەی پترۆڵ كردووە كە باس لە دابەزینی عەمباری نەوتی خاو دەكات لە ئەمریكا بە بڕی 816 هەزار بەرمیل لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو، لە هەمان كاتدا عەمباری بەنزینیش بە بڕی 1.1 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.