سەردێر

“ھەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا كەمیكردووە”

خەڵك

فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا ھەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا كەمیكردووە.


بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا، لە ھەفتەی ڕابردوودا ھەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا 82 ھەزار بەرمیل بووە، ئەمە لە كاتێكدا ھەفتەیەك پێشتر ئەم بڕە 145 ھەزار بەرمیل بووە، بەو پێیەش ھەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا 63 ھەزار بەرمیل كەمیكردووە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمریكا لە ھەفتەی ڕابردوودا 5 ملیۆن و 588 ھەزار بەرمیل نەوتی لە دەرەوەوە ھاوردە كردووە و زۆرترینی لە كەنەداوەوە بووە كە سێ ملیۆن و 228 ھەزار بەرمیل بووە.