سەردێر

بەدواداچوون بۆ “پێزی بەشەئاردی” مانگانەی هاووڵاتیان دەكرێت

خەڵك-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە بەدواداچوون بۆ كوالێتی و پێزی بەشەئاردی مانگانەی هاووڵاتیان دەستی پێكردووە.

وەزارەتی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی سلێمانی دەستی بە بەدواداچوون كردووە بۆ بەشەئاردی مانگانەی هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاندووە، لێژنەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەردانی بریكارەكانی ئارد و نانەواخانەكان و سەمونخانەكانیان كردووە و نمونەی ئاردیان وەرگرتووە و نانیكی جوانی لێ دروست كراوه.

جەختیشی كردۆتەوە، بەدواداچوونی لیژنەكان بەردەوامە بۆ جێبەجێ كردنی ڕێنمایی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

لەماوەی ڕابردوودا بەشێكی زۆری هاووڵاتیان ڕەخنە و گلەییان هەبوو لە بەشەئاردی مانگانە و هەندێكیان ئاردەكەیان وەرنەدەگرت بەهۆی ئەوەی “پێزی نییە” و بەكەڵكی نان نایەت.