سەردێر

جیهان.. نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

خەڵك

دوای دابەزینی نرخی نەوت لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/8/2021، نرخی نەوت بەڕێژەیەكی كەم بەرزبووەوە و ھۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ڕۆژی دەگەڕێتەوە بۆ تەشەنەسەندنی ناكۆكییەكان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ھێرشەكانی سەركەشتی نەوتی و مووشەك بارانكردنی ئیسڕائیل لەلایەن لوبنانەوە.

ئەگەرچی بنەمای بازاڕی نەوت بەھۆی زیادبوونی كۆگای نەوتی ئەمریكا و ھەروەھا نیگەرانی لە پەرەسەندنی جۆری دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لاوازە و ئەوەش بووەتە ھۆكار بۆ ئەوەی لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت بەردەوام دابەزێت.

ڕۆژی پێنجشەممە بەرمیلێك نەوتی برێنت 14 سەنت بەرزبووەوە بە 70 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 18 سەنت بەرزبووەوە و بە 68 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی ئامارەكانی ئیدارەی نەوتی ئەمریكا، قەبارەی نەوتی كۆگاكراوی ئەو وڵاتە ھەفتەی ڕابردوو 3.6 ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە.