سەردێر

بەشیر حەداد: ناردنی 200 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت

خەڵك-
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا كاری لیژنە لاوەكییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ تەواو دەبێت، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەشیر حەداد لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ” بەهۆی وردبینی ساڵانەی دارایی حكومەت، هاوشێوەی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق، ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دواكەوت”.

بە وتەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق” بەشێكی دواكەوتنەكەش پەیوەندی بە كاری لیژنە لاوەكییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقەوە هەیە، بەڵام بەڵێنی ئەوە وەرگیراوە، تا ئەوكاتەی كاری لیژنەكان تەواودەبن ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت”.