سەردێر

بانكی ناوەندی نزیكەی 230 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، نزیكەی 2239 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە، ئەمەش جوڵەیەكی زیاتر دەخاتە بازاڕی دراو لە وڵات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 229 ملیۆن و 822 هەزار و 485 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زۆری ئەو دراوە دادەنرێت كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە لەڕێی فرۆشتنی ئاشكرای دراو دەخرێتەبازاڕەوە.
.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 36 ملیۆن و 840 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 193 ملیۆن و 342 هەزار و 485 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە”لە پرۆسەكەدا 48 باتك و 15 كۆمپانیای دراو بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی نێوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا.