سەردێر

48 یەكەی نیشتەجێبوون لە ڕانیە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەكرێت

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون 48 یەكەی نیشتەجێبوون لە ناو ڕانیە دابەشدەكات.

قائیمقامیەتی قەزای رانیە لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، “ئاگاداری تەواوی هاووڵاتییانی دانیشتووی ناو شاری ڕانیە دەكەین، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان/ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە ڕێگای لیژنەیەكی تایبەتمەند هەڵدەستێت بە دابەشكردنی 48 یەكەی نیشتەجێبون لە ناو شاری ڕانیە”.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ھەر ھاووڵاتی و فەرمانبەرێك سكاڵاو تانەی ھەیە دەتوانێت لەرێگای بەڕێوەبەرایەتی ئاماری راپەڕین سكاڵا تۆمار بكات بۆ بەدواداچون بۆ داواكەی لەو بەروارەوە كە لەبانگەوازەكەدا ھاتوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا لیستی ناوی ئەو كەسانە بڵاوكردوەتەوە كە یەكەی نیشتەجێبونیان پێدەدرێت و باسلەئەوەشكراوە، “ئەگەر هەر ھاوڵاتییەك سەرنجی لەسەر یەكێك لەو ناوانە هەبێت بە نمونە (ئەگەر یەكێك لەو كەسانەی لە لیستەكە ناویان هاتووە گەر خاوەن خانو یان شوقە یاخود سودمەند بوبێت بە زەوی وەرگرتن)، ئەوا هاووڵاتییان دەتوانن سكاڵا تۆمار بكەن و لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتەوە بەدواداچونی بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی پڕۆسەكە بە پاكی بەڕێوەبچێت”.
لیستی ناوی سوودمەندانی یەكەكان..

No photo description available.

No photo description available.