سەردێر

چوارقوڕنە.. 20 تۆن جگەری ئێرانی دەستی بەسەرداگیرا

خەڵك

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی ڕانیە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارەدێی چوارقوڕنە توانیان دەستبەسەر بڕی 20 تۆن جگەری ئێرانیدا بگرن.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە و یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، دەستیان بەسەر بڕی 20 تۆن جگەری هاوردەكراوی ئێرانی لە ساردخانەی چوارقوڕنە، گرت و لەناوبرا.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی ڕانیە ئاگاداری هاووڵاتیانیش دەكاتەوە، جگەری هاوردەكراو بەپێی ڕێنماییەكانی حكومەتی هەرێم قەدەغەكراوە و ڕێگەی پێنادرێت بهێنرێتە ناو هەرێمی كوردستان.