سەردێر

كۆرۆنا كاریگەری لەسەر كەرتی خانوبەرە دروست كردووە

 

خەڵك-ئارام سەردار

شارەزایەكی بواری خانوبەرە ڕایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا، كاریگەری بۆ سەر كەرتی خانوبەرە دروستكردووە.

سەردار ئازاد، شارەزا لەبواری خانوبەرە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆرۆنا جارێكی تر بازاری خانوبەرە لەشاری هەولێر ڕادەگرێت و كاریگەری زۆر دروست دەكات لەسەر ئەو كەرتە.

دەشڵێت، بەهۆی زیادبونی ڕێژەی تووشبوون و ئەوانەشی گیان لەدەست دەدەن جارێكی تر بازاڕی خانوبەرە وەستاوە، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، كە كۆرۆنا كاریگەری تەواوی لەسەر كڕین وفرۆشتن دروست كرد و نرخەكان لەخانووبەرە و شووقەو زەوی دابەزین.