سەردێر

“بەستنەوەی كارەبای هەرێم بە عیراق و توركیا لەقۆناغی كۆتاییدایە”

خەڵك

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ستراتیژیی پێكەوە بەستنی كارەبای هەرێمی كوردستان لەگەڵ عیراق و توركیا لە قۆناغی كۆتاییدایە.


وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، درێژیی هێڵی پڕۆژەكە 17 كیلۆمەترە و توانایی گواستنەوەی هەزار مێگاوات كارەبای هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پڕۆژەكە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگی خۆی هەیە، لەوانە كێشەی دابەزینی ڤۆڵتیە و باڕ زۆری لەسەر تۆڕی كارەبای هەرێم چارەسەر دەكات.

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشداوە، سوودێكی تری ئەو پڕۆژەیە ئەوەیە لە ڕێگای ئەو هێڵەوە دەتوانرێت وزەی كارەبا لە توركیاوە بۆ هەرێم و عیراق بگوازرێتەوە و كۆنتڕۆڵی هێڵەكەش بەدەست وەزارەتی كارەبای هەرێمەوە دەبێت.

بەپێی پلانی وەزارەتی كارەبا، پڕۆژەكە تا كۆتایی ئەم مانگە تەواو دەكرێت و ماوەكەشی ٤٥ ڕۆژە و بە تێچوونی 4 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.