سەردێر

داهاتی مانگێكی نەوتی عیراق 6 ملیار و 140 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك-
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و داهاتە بەدەستهاتووەكان دەكات بەراورد بە مانگی ڕابردوو.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”، بەپێی داتاكانی هەناردەی نەوت، كە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە پێیان دراوە، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بڕی نزیكەی 86 ملیۆن و 765 هەزار و 589 بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە”.
هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە”كۆی داهاتی بەدەستهاتوو دەكاتە 6 ملیار و 143 ملیۆن و 106 هەزار دۆلار”، ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشوو ڕووی لە زیادبوون كردووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت”بەبۆنەی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت لە بازاڕی جیهانیدا هەر بەرمیلێك نەوت بە 70 دۆلار و 80 سەنت فرۆشراوە”، ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشتر كە نرخی بەرمیلێك نەوت 65 دۆلار بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینوە.