سەردێر

خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا

خەڵك-
دوابەدوای ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، یەكەم خشتەی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە.

بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە ئاڕاستەی گەنجینەكان كراوە و دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، “لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، مووچەی فەرمانبەران بە ڕێژی ١٠٠٪ خەرج دەکرێت”.

هەر لە گشتاندنەكەدا هاتووە، “سبەی دوو شەممە ٢٠٢٠/٧/٢٦ مووچەی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەکرێت بۆ مانگی ٢٠٢١/٧ بە ڕێژەی ١٠٠٪”.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای ئابووری هەرێم كۆبووەوە و دوای كۆبوونەوەكەش لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، كە لێبڕینی مووچە كۆتایی هات و مووچە بەتەواوی دەدرێت بە فەرمانبەران و وتیشی، “هیوادارین بەغدا مانگانە شایستە داراییەكانی هەرێم ڕەوانە بكات تاوەكو مووچە بەتەواوی بدرێت”.

لای خۆشیەوە، سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، سبە‌ی دە‌ستدە‌كرێت بە‌دابە‌شكردنی مووچە و مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل دەكرێت و ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌كی لێ كە‌منا‌كرێتە‌وە‌.