سەردێر

نرخی دۆلار لەم ئاستەدا جێگیر بوو

خەڵك-
نرخی خەرجی دۆلار لە زۆربەی شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستاندا جێگیر دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی ناوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستادا لە 148 هەزار دیناردا جێگیر بوو.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148.750 دینار بووە و نرخی فرۆشتنین بە 148.250 دینار بووە.

ماوەیەك لەمەوبەر لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی 150 هەزار دیناری عیراقی تێپەڕاند، ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی و دڵەڕاوكێ‌ لەنێو هاووڵاتیاندا، بەو پێیەی زۆربەی كاڵا و پێداویستییەكانی عیراق لە دەرەوە هاوردە دەكرێن و بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلاريش، بارگرانییەكی زۆر لەسەر ئاشنی هاووڵاتیان دروست دەكات.