سەردێر

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

خەڵك-
نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد، ئەمەش دوای ئەوەی گروپی (ئۆپیك+) لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەم ڕێكەوتن كە مایەی مەترسییە بۆ زیادبوونی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەكان، لەكاتێكدا ژمارەی تووشبوان بە (كۆڤید- 19) لە جیهاندا ڕووی لە زیادبوونە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، گرێبەستەكانی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 5.5% ڕوويان لە دابەزین كرد و بەرمیلێكی گەیشتە 69.55 دۆلار، لە هەمان كاتدا گرێبەستەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی بەڕێژەی زیاتر 6% دابەزين و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 67.42 دۆلار.

دابەزینی نرخی نەوت، دوای ڕێكەوتنی گروپی (ئۆپیك+) بۆ زیادكردنی ئاستی بەرهەم كە مەترسی لەسەر زیادبوونی خستەڕوو لە بازاڕەكاندا دروست دەكات، لەسایەی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەندێك لە وڵاتانی جیهان.