سەردێر

نرخی نەوت دابەزی

خەڵك-

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزی.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە، 19-7-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 86 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 71 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.