سەردێر

قوباد تاڵەبانی ٥٠٨ ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان دەستەبەركرد

خەڵك

تیمی دانوستانكاری كورد لە بەغدا بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی ٥٠٨ ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان دەستەبەركرد.


كەناڵی فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، تیمی دانوستانكاری كورد لە بەغدا بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی ٥٠٨ ملیار دیناری لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستەبەركرد.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو بڕە پارەیە بۆ پڕۆژەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین خەرج دەكرێت.