سەردێر

بانكی ناوەندی 210 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، بڕێكی كەمتر دراوی دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 210 ملیۆن و 113 هەزار و 114 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 223 ملیۆن و 815 هەزار و 972 دۆلار بوو، بە ڕێژەی 6.25% دابەزینی بەخۆوە بینی.
.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 30 ملیۆن و 340 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 179 ملیۆن و 773 هەزار و 114 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
ئاشكراشی كردووە، لە پرۆسەكەشدا 33 باتك بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی نێوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار و 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە نرخێكی كەمتر دادەنرێت، بەو پێیەی لەم ماوەیەی ڕابردوودا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لە 150 هەزار دیناری عیراقی نزیك بۆوە.