سەردێر

سۆران.. دووكەس بە تۆمەتی ساختەكردنی دراو دەستگیركران

 

خەڵك_نزارمستەفا

لە ناوبازاڕی سۆران دوو كەس بە تۆمەتی ساختەكردنی چوارملیۆن و ٩٠٠ هەزار دینار لە جۆری بیست و پێنج ھەزاری دەستگیركران.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە، دوای ئاگادار كردنەوەی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران لەلایەن چەند كاسبكارێكی ناوبازار كە دراوی ٢٥ ھەزاری ساختەیان وەرگرتوە، دوای بەدواداچونی ورد لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی سۆران توانرا تۆمەتباری سەرەكی بە ناوی (م،ا،ف)، لەدایكبوی(١٩٩٥) كە بەرەگەز ئێرانییە بدۆزرێتەوە بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی سۆران دەستگیر بكرێت و دواتر لە شوێنی دەستگیكردنەكەی دانی نا بەتاوانەكەی و دەستیشگیرا بەسەر بڕی چوار ملیۆن و٩٠٠ ھەزار دیناری ساختە لە جۆری بیست و پێنج ھەزاری.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە،لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراون بەپێی ماددەی (281)لە یاسای سزدانی عیراقی لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

No description available.