سەردێر

نرخی بەنزین دادەبەزێت

خەڵك-
بڕیارە ئاسانكاری بۆ هاوردەكرنی بەنزین بكرێت، پەرلەمانتارێكی پارتیش پێیوایە، لەچەند رۆژی داھاتوو نرخی بەنزین لەھەرێمی كوردستان داببەزێت كەبەھۆی كەم كردنەوەی باج كۆمپانیاكان ناچار دەكرێن نرخی بەنزین دایبەزێنن.

رێبوار بابكەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە”ەماوەكانی رابردوو بەدەداچوونی زۆرمان بۆ نرخی بەنزین لەھەرێمی كوردستان كرد و دواتر پەیوەندیمان بە وەزیری سامانە سروشتیەكانەوە كرد و چەند پێشنیازێكمان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین كرد، بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوودا نرخی بەنزین دابەزێت و كوالێتی بەنزین باشتر دەكرێت”.

بە وتەی پەرلەمانتارەكەی پارتی”وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دابەزاندنی نرخی بەنزین، باج لەسەر كۆمپانیاكانی ھاوردەكردنی بەنزین كەم دەكاتەوە لەبەرامبەریشدا كۆمپانیاكان ناچار دەكرێن نرخی بەنزین دابەزێنن”.

رێبوار بابكەیی دەڵێت”ئەو بەنزینەی لەدەرەوە ھاوردەی ھەرێمی كوردستان دەكرێت، پێویستە كوالێتی بەرزبێت و بەپێی ستانداردبێت، بەپێچەوانەوە رێگە بە ھاوردەكردنی بەنزینی كواڵێت نزم نادرێت، چونكە بەپێی مەرجەكان پێویستە بەنزینی ھاوردەكراو لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت و پشكنینی ھونەریشی بۆدەكرێت”.