سەردێر

نرخی لیترێك بەنزین 25 دیناری تری چووە سەر

خەڵك

نرخی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان بەرزتر دەبێتەوە و ھەر لیترێك ٢٥ دیناری تری دەچێتە سەر.


سەرەڕای ناڕەزایی و نیگەرانی شۆفێران، نرخی بەنزین بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ھەر چەند ڕۆژ جارێك نرخەكەی گۆڕانكاری بەسەردا دێت و نرخەكەی ڕوو لە ھەڵكشان دەكات، ئەمڕۆش نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە زۆربەی شارەكان لە ٧٥٠ دینارەوە بوو بە ٧٧٥ بۆ ٨٠٠ دینار، ھەروەھا نرخی لیترێك بەنزینی موحەسەن گەیشتە ٨٢٥ دینار و سۆپەریش بە ٩٠٠ دینار.

ئەمەش لە كاتێكدایە، نرخی لیترێك بەنزین لە ناوچە جێناكۆكەكان و شار و شارۆچكەكانی عیراق بە ٤٥٠ دینار دەفرۆشرێت.