سەردێر

پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت بەرزببێتەوە

"بەمزوانە بەرمیلی دەگاتە 80 دۆلار"

خەڵك-
شارەزایان پێیانوایە گەشتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوام بێت لەسایەی شكستخواردنی گروپی (ئۆپیك پڵەس) لە گەیشتن بە چارەسەر سەبارەت بە سیاسەتی ئایندەی نەوت، ئەمەش لەكاتێكدایە ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت بوژانەوە بەخۆوە دەبینێت.


(جەزیرە نێت) لە زاری محەمەد یەعقوب سەید، شارەزای بواری نەوت لە قەتەر بڵاویكردەوە”پێشبینی دەكرێت نرخی نەوتی خاو بگاتە ئاستی 80 دۆلار لەماوەی مانگێكدا، هۆكارەكەشی بۆ ڕێنەكەوتنی ئەندامانی ئۆپیك پڵەس لەلایەك و لەلایەكی ترەوە بۆ بوژانەوەی داواكاریی جیهانی لەسەر نەوت دەگەڕێتەوە، لە پاش كەمبوونەوەی كاریگەرییەكانی تەنگژەی كۆرۆنا و گەڕانەوەی چالاكییە ئابورییەكان”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 1% ڕووی لە بەرزبونەوە كرد و بەرمیلێكی گەیشتە 75.27 دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ‌ سێ‌ شەممە زیاتر 3%ی بەهاكەی لەدەستدا.

بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی 1.2% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 74.25 دۆلار، دوای ئەوەی ڕۆژی پێشوو زیاتر 2%ی بەهاكەی لەدەستدا.