سەردێر

دەرچووە یەكەمەكان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە

خەڵك:
دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوایی دامەزراندن دەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تەموزی 2021، جارێكی دیكە دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكەن بەمەبەستی دامەزراندنیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە.

کارزان فایەق، یەکێک لەدەرچووان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئێمەداوی سەرەتاییترین مافمان دەکەین ئەویش دامەزراندنە کە لەساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ خوێندنمان تەواکردوە، بەداخەوە حکومەت بەبیانووی قەیران بێ هیوای کردووین.

دەشڵێت، بەڵێنەکان هەمووی قسەبووە، چاوەڕوانێ بەڵێنێکی کردارین، چونکە حکومەت بە شێوەیە بەردەوام بێت زانست و زانیاری زیاتر بێ بەها دەکرێت، چونکە داهاتووی نەخوێندەوارەکان لە هی ئێمە باشتر بووە.

دەرچووانی دەڵێن: ئێمە چەندین ساڵە خوێندنمان تەواوكردووە، بەڵام تا ئێستا دانەمەزراوین لەكاتێكدا بە هەموو پێوەرەكان شایستەین دابمەزرێین.

ئەمە لەكاتێكدایە كەماوەی 8 ساڵە لەهەرێمی كوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگان وەستاوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندینجار دەرچووانی دانەمەزراو خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار بەدەم داواكارییەكانیانەوە نەهاتووە.