سەردێر

مامەڵەكردن بە پێكهاتە بازرگانییەكانەوە نایاساییە

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ئاگادارییەكی گرنگ بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت مامەڵەكردن بە پێكهاتە بازرگانییەكانەوە نایاساییە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر لە نوسراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە كە ” بەهیچ شێوەیەك ناكرێت گرێبەستی كڕین و فرۆشتن بە پێكهاتە بازرگانییەكان و یەكەی بازرگانی لە پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدەن، چونكە وەبەرهێنەر خاوەنی ئەو زەوییە نییە كە ئەو پێكهاتە بازرگانییەی لەسەر ئەنجامداوە”.

سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر رایگەیاندووە، هەر گرێبەستێك لەسەر بەشی بازرگانی ئەنجامدرابێت یاخود ئەنجام بدرێت لە داهاتوو بە پووچەڵ و نایاسایی ئەژمار دەكرێت.

ئاشكراشیكرد لایەنی كەمتەرخەم بە یاسای عێراقی سزا دەدرێت و كارەكەی دەچێتە تاوانە، چونكە مامەڵەی بە موڵكی گشتییەوە كردووە.