سەردێر

وادەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرا كرا

خەڵك-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، سێ شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
هەرچەندەحكومەتی هەرێم بڕیاریدا 25ی هەموو مانگێك و لە ماوەی پێنج ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكات، بەڵام دوو مانگە حكومەت نەیتوانیوە بەڵێنەەی بەرێتەسەر و لە ئێستادا زیاتر لە 10 ڕۆژە بەسەر وادەكەی حكومەتدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام زۆربەی وەزارەتەكان مووچەیان وەرنەگرتووە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە 6ی تەمووزی ۲۰۲۱ دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكەن.

دابەشكردنی مووچەكە بەپێی میكانیزمی پێشوو لە لێبڕینی 21%دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە نرخی نەوت و نرخی دۆلار لە بەرزترین ئاستدایە و هاوكات ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداش ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ گۆڕانكارییەك لە دابەشكردنی مووچەدا نەكراوە.