سەردێر

بەهای دۆلار دابەزی

خەڵك –
لەكاتی داخستنی بازاری دراو لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدای پایتەخت 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت و لە بازاڕەكانی هەرێمیش نرخەكەی دابەزی.

سەرچاوەیەك لە بازاری دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەیانی لەكاتی كردنەوەی بازاری دراوەكان 100 دۆلار بە 147 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا ئەو نرخە تا كاتی داخستن تا ڕادەیەك بە جێگیری مایەوە.

ئاشكرایكرد، لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان لە سلێمانی 100دۆلار بە 147 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكردنی بۆ سبەی داخرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 480 هەزار تمەنە بە كاش و بە 2 ملیۆن و 580 هەزار تمەنە بە حەواڵە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ یەك شەممە 4ی تەمموز لە كاتی داخستی بۆرسەی كیفاح لە بەغدا 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

لەماوەی ڕابردوودا بەهای 100 دۆلار بۆ 151 هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام بانكی ناوەندی بڕیاریدا ڕێژەی فرۆشتنی دۆلار زیاد بكات و بەوهۆیەوە بەهاكەی بۆ نزیكەی 146 هەزار دینار دابەزییەوە.