سەردێر

ئیحسان عەبدولجەبار: لەنێو وەزارەتی نەوتدا بەرژەوەندی سیاسییەكان و پەرلەمانتاران هەیە

خەڵك

وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، لەنێو وەزارەتی نەوتدا بەرژەوەندی سیاسییەكان و پەرلەمانتاران هەیە، كە بەشێك لەو بەرژەوەندیانە دژی یاسایە و 5%ی داواكاری پەرلەمانتارانیش لەگەڵ یاساكاندا ناگونجێت.


ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لەمیانی بانگهێشتكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، وەزارەتی كارەبا گرێبەستێكی لەگەڵ ئێران هەیە بۆ ئەوەی ڕۆژانە 75 ملیۆن پێ‌ سێجا غاز هاوردە بكات، بەڵام لەمانگی ئایاری ڕابردوودا بەربەستی بۆ دروست بوو تەنها 20 ملیۆن پێ‌ سێجا دەهات، دوای ئەوەی بەغدا بەشێك لە قەرزەكانی گەڕاندەوە ئێستا ڕۆژانە 35 ملیۆن پی سێجا هاوردە دەكرێت.

ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتی نەوت سووتەمەنی جێگرەوەی بۆ وێستگەكانی كارەبا دابین كردووە و بۆ ئەو مەبەستەش 750 ملیۆن دۆلار تەرخان كراوە.

وەزیری نەوتی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات كارەبا بە سووتەمەنی جێگرەوە 150 دۆلاری پێویستە ئەوەش خەرجییەكی زۆرە و وەزراتی كارەبا توانای دابینكردنی ئەو خەرجییەی نییە.