سەردێر

“عیراق دووچاری داڕمانێكی دارایی كتوپڕ دەبێت”

خەڵك

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆشداری لە ئەگەری ڕوودانی داڕمانێكی دارایی كتوپڕ دەدات‌ و هۆكارەكەشی بۆ بێ توانایی حكومەت لە كۆنتڕۆڵكردنی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دینار دەگێڕێتەوە.


عەبدولهادی سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: عیراق بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە و هەر نزمبوونەوەیەك لە نرخەكەیدا ڕووبدات دەبێتە هۆی ڕوودانی هەرەسی دارایی، چونكە حكومەت كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلاری پێ‌ ناكرێت.

عەبدولهادی سەعداوی وتیشی: دۆخی دارایی عیراق بەرەو داڕمان دەچێت، حكومەتیش هیچ چارەسەرێكی بۆ دانەناوە لەكاتێكدا دەبوایە حكومەت بۆ زیادكردنی داهاتەكان ڕووی لە زیادكردنی باج و گومرگ و دەروازە سنوورییەكان بكردایە.

جێی ئاماژەیە، پێشتر لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر دابەزاندنی بەهای دینار بە نووسراوێك هۆشداری داوەتە بانكی ناوەندی و داواشی لە حكومەت كردووە ڕێوشوێنی پێویست لەبەرامبەر بانكە ئەهلییەكان بگرێتەبەر و كۆنتڕۆڵی بازاڕیش بكات.