سەردێر

دۆلار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی

خەڵك-
لە بۆرسە سەرەكییەكان و بازاڕەكانی بەغدا و پارێزگاكاندا، نرخی دۆلار لەبەارنبەر دیناری عیراقی، دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی لەگەڵ داخستنی بازاڕ.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی 146.825 دیناری تۆماركرد، لە بۆرسەی حارسیەش 100 دۆلار 146.875 دیناری تۆماركرد.

نرخی كڕین و فرۆشتنی دراویش لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراویش لە بەغدا، دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 147.250 دینار، نرخی كڕینیش 146.250 دینار بوو بۆ هەر 100 دۆلارییەك.

لە بۆرسەی هەولێر، 100 دۆلار بە 147.075 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لە بۆرسەی بەسرە 100 دۆلار بە 147.050 دینار بوو، لە بۆرسەی موسڵ 100 دۆلار 147.100 دیناری تۆماركرد.

لە بۆرسەی سلێمانی 100 دۆلار 147.200 دیناری تۆماركرد و لە بۆرسەی دهۆكیش 100 دۆلار بە 147.200 دینار مامەڵەی پێوەكرا.