سەردێر

كشتوكاڵی هەرێم بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیاران دەدات

خەڵك

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە لێبڕینی (%2) ی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران لە میانی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 2021/6/27 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی ب.گشتی توێژینەوە و ڕێنمایی كشتوكاڵی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەران لەگەڵ نوێنەری هەردوو كۆمپانیای قەیوان و خۆشناو كۆبووەوە بۆ مەبەستی تاووتوێ كردنی پڕۆسەی وەرگرتن و كڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەلایەن هەردوو كۆمپانیای ناوبراو .

ئاماژە بەوەشدراوە، دوابەدوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆری سەرنج و پێشنیارەكانی ئامادەبووان، لەكۆتایدا چەند بڕیارێكی گرنگ پەسەندكران بەتایبەتی كە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە لێبڕینی (%2) ی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران لە پارەی پڕۆژەی بەبازاڕكردن لەلایەن هەردوو كۆمپانیای (خۆشناو و قەیوان ). دوابەدوای ئەم گرێبەستە هاوبەشەی كە لەماوەی ڕابردوو ئەنجامیاندا لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەمەبەستی دیاریكردنی نرخ و وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەدەرەوەی پلانی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق و سایلۆكانی هەرێم.