سەردێر

مەرجی ئاسایى بوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرا دەكرێت

خەڵك

ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی ئاشكرایدەكات، ئاسایی بوونەوەی نرخی دینار پەیوەستە بە چەند مەرجێكەوە لەوانەش باشبوونی توانای گەشەكردنی ئابوورییە.


مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی ڕایگەیاند، ئاسایی بوونەوەی بەهای دیناری عیراقی پەیوەستە بە توانای گەشەكردنی ئابووریی، ئەویش ئەگەر گەشەیەكی گەورە بكات.

مەزهەر محەمەد ساڵح دەشڵێت، “بەپێی پێشبینییەكان لەئێستادا گەشەی ئابووریی 2.5%ە، كە بەپێی ژمارەی ڕاستەقینەی دانیشتووانە”.

ڕاوێژكارەكەی كازمی ڕونیشیكردووەتەوە، ئەو گەشەیە پێویستی بە كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری و بەرزبوونەوەی هەلی كار و گەشەسەندنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانە، كە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی داهات بۆ قەرەبووكردنەوەی نەوت، بەردەوامبوونی داهاتەكان و هێزی ئابووری.

جێی ئاماژەیە، لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا، بانكی ناوەندی عیراق نرخی ١٠٠ دۆلاری لە نزیكەی ١٢٠ هەزار دینارەوە بۆ نزیكەی ١٤٥ هەزار دینار بەرزكردەوە و ئەوەش كاردانەوەی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێنا.