سەردێر

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی: زیاتر لە 70% داهاتی نەوت بۆ قەرز و كۆمپانیاكانە

خەڵك

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: داهاتی نەوت شەفاف نییە و زیاتر لە 70% پاری فرۆشی نەوت بۆ كۆمپانیا و قەرزەكان دەڕوات.


زیاد جەبار سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند: 822 كۆمپانیا لەبواری نەوتدا لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن كە هەدەردان و گەندەڵییەكی زۆری تێدایە و پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گرێبەستەكاندا بچێتەوە.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان وتیشی: ڕۆژانە حكومەت بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوت بە پارەیەكی زۆر دەفرۆشت و 70% پارەی فرۆشی نەوت بۆ كۆمپانیا و قەرزەكان دەڕوات و پێویستە حكومەت پێداچوونەوە بە داهاتی نەوت بكات، چونكە شەفاف نییە، بۆ نمونە مانگی ڕابردوو تەنها 300 ملیۆن دۆلار چووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

زیاد جەبار ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازی لە سەرچاوەكانی داهات بە تایبەتی داهاتە نەوتییەكان بكات.