سەردێر

وەزیری پلاندانان لەبارەی هەواڵێك ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك

دوای ئەوەی د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “هیچ گۆڕانكارییەك لە داهات ڕووینەداوە تا لێبڕینی مووچە هەڵوەشێتەوە و ئەگەر پارەكەی بەغداش بێت ناتوانین ڕاستەوخۆ دەستكاری مووچە بكەین، چونكە خەرجیمان زۆرە”. سكرتێری ڕۆژنامەوانییەكەی لە ڕوونكردنەوەیەكدا هەواڵەكەی ڕەتكردەوە.

لەوبارەیەوە سكرتێری ڕۆژنامەوانی د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند:” بە‌ڕێز وەزیری پلان دانان بەهیچ شێوەیەك لێدوانی لەو جۆرەی نەداوە و ئەو هەواڵەش كە بڵاوكراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە”.

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

 

روونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لەچەند كەناڵێكی راگەیاندن كەگوایە دكتۆر دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبێت كە “مووچە بەلێبڕینی رێژەی 21% دابەش دەكرێت”، لێرەوە بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین كە‌ بە‌ڕێز وەزیری پلان دانان بەهیچ شێوەیەك لێدوانی لەو جۆرەی نەداوە و ئەو هەواڵەش كە بڵاوكراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە.

سكرتێری رۆژنامەوانی
وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان