سەردێر

سلێمانی.. 3000 یەكەی نیشتەجێبوون دروست دەكرێت

خەڵك

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان ئاشكرایدەكات، بڕیاردرا 3000 یەكەی نیشتەجێبوون لەسنووری پارێزگای سلێمانی دروستبكرێت.

چالاك ڕەئووف سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بەكەناڵی فەرمی یەكێتی ڕاگەیاند: دوای پێنج ساڵ لەداواكردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ كرێكارانی كوردستان بڕیاردرا بەدروستكردنی 3000 یەكەی نیشتەجێبوون لەسنووری پارێزگای سلێمانی.

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان وتیشی: ئەو یەكەی نیشتەجێبوونانە دابەش دەكرێت بەسەر ئەو كەسانەی ئەندامن لەسەندیكای كرێكارانی كوردستان هەوڵ دەدەن بەزووترین كات و بەباشترین كواڵێتی یەكەكان ڕادەستی ئەو چینە ماندووەی كۆمەڵگە بكەن.