سەردێر

نرخی دۆلار دابەزينی پێوانەیی بەخۆوەبینی

خەڵك-
لەگەڵ داخستنی بۆرسە سەرەكییەكان لە بەغدای پایتەخت، نرخی دۆلار لەبەرانبەر دیناری عیراقی دابەزینی پێوانەیی بەخۆوە بینی.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، بۆرسە سەرەكییەكانی كیفاح و حارسیە، نرخی داخستنیان بە 147950 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكایی دیاریی كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرانبەر بە 148350 دینار بوو.

ئەم دابەزینەی نرخی دۆلار لەبەرانبەر دیناری عیراقی بە پێوانەیی دادەنرێت، بەو پێیەی لە یەك شەممەی ڕابردوودا نرخی 100 دۆلار بەرانبەر بە 148450 دینار بوو، ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا، 100 دۆلار بە 148500 دینار فرۆشراوە و نرخی كڕینیش 147500 دینار بوو.