سەردێر

لە ئەمریكا بەشێوەیەكی لەناكاو خواست لەسەر سەفەر زیاد دەكات

ئەمێركان ئێرلاین ناچاربوو بەشێك لە گەشتەكانی رابگرێت

خەڵك

كۆمپانیای ئەمێركان ئێرلاین بەشێك لە گەشتەكانی بۆ مانگی تەمووز هەڵوەشاندەوە ئەوەش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بەرزبوونەوەی لەناكاوی خواست لەسەر گەشت و سەفەر لە چوارچێوەی باشبوونەوەی رەوشی كۆمپانیاكە لە بەرامبەر ئەو ئاستەنگانەی هاتبوونە پێشی.

كۆمپانیای ئەمێركان ئێرلاینی ئەمریكایی لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەشێك لە گەشتەكانی بۆ مانگی تەمووز هەڵوەشاندەوە ئەوەش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بەرزبوونەوەی لەناكاوی خواست لەسەر گەشت و سەفەر لە چوارچێوەی باشبوونەوەی رەوشی كۆمپانیاكە لە بەرامبەر ئەو ئاستەنگانەی هاتبوونە پێشی.

ئەم كۆمپانیایە دەشڵێت ئەم هەنگاوە كات دەبەخشێت بۆ باشكردنی خزمەتگوزارییەكان، گۆڕانكاری لە خشتەی گەشتەكان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان و كەمكردنەوەی رووداوە لەناوەكانی نێو فڕۆكەخانەكان.

كۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەكان لە ئەمریكا فشارێكی زۆر كەوتووەتە سەر بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر سەفەركردن بەهۆی باشبوونی رەوشی كۆرۆنا و زیادبوونی لێدانی ڤاكسین و كەمكردنەوەی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی.