سەردێر

“حكومەتی عیراق بەشە بودجەی هەرێم دەنێرێت”

خەڵك

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق بڕیاریدا لە ڕێگای وەزارەتی داراییەوە مانگانە  200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.


شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ 15-6-2021 ی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عیراقدا بڕیاردرا بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.

شیروان میرزا وتیشی: حكومەتی عیراق لە ڕێگای وەزارەتی داراییەوە مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت دوای وردبینیكردن لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان.

جێی ئاماژەیە، لە هەرێمدا زیاتر لە 1 ملیۆن و 250 هەزار مووچە خۆر هەن، حكومەتی هەرێمیش بۆ لێنەبڕینی مووچە مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە.