سەردێر

عیراق.. لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك
وەزیری كشتوكاڵی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناو پەلەوەردا لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە.

محەمەد خەفاجی وەزیری كشتوكاڵی عیراق ڕایگەیاند، ھێنانی مریشك بۆ عیراق بەشێوەیەكی نایاسایی، ھۆكاری سەرەكی گواستنەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە بوو بۆ پەلەوەرەكانی عیراق، بەڵام كارەكانیان بەردەوامە بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزاكە و ئێستا دۆخەكە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە.

محەمەد خەفاجی وتیشی، ھەر پەلەوەرێك تووشی ئەنفلۆنزاكە بووبێت لەناوبراوە، بڕی ئەو زیانانەش كە لەماوەی ڕابردوودا بەھۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بەر كێڵگە پەلەوەرییەكانی بەسڕە و پارێزگاكانی تر كەوتووە لەداھاتوودا ڕادەگەیەنرێت.