سەردێر

نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە

خەڵك-

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیرە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە 13-6-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 150 هەزار 200 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 2 ملیۆن و 360 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی دۆلار بەرز و نزمی زۆری بەخۆوە بینی و لای خۆشیەوە بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرایكرد، هیچ هۆكارێك بۆ گرانبوونی نرخی دۆلار لە بازاڕەكان نییە و ئەوان بە نرخێكی جێگیر دۆلار دەخەنە بازاڕەوە.