سەردێر

وەزارەتی نەوتی عیراق: پەرە بەوەبەرھێنانی گازی سروشتی دەدەین

خەڵك

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، عیراق پەرە بە وەبەرھێنانی گازی سروشتی دەدات و سعودیەش خوازیارە وەبەرھێنان لە كەرتی وزەی عیراقدا بكات.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، توانیوانە ئەو گازەی لەگەڵ نەوتدا بەفیڕۆ دەڕۆی بەرھەمی بھێنن، بەم ھۆیەشەوە بەرھەمی گازی سروشتی ساڵانە زیاد دەكات بۆ 2 ملیار و 612 ملیۆن پێ سێجا.

عاسم جیھاد ڕاشیگەیاند: بە ڕێژەی 50% بۆ 60% وەبەرھێنان لە گازدا دەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش سعودیە خوازیارە لە كێڵگەی گازی عوكازدا وەبەرھێنان بكات و پشكی ھەبێت لە وزەی عیراقدا.

جێی ئاماژەیە، زیاتر لە ساڵێكە حكومەتی عیراق بە چڕی ئاڕاستەی وەبەرھێنانی ڕوو كردووەتە بواری گاز و تا ئێستا شەش گرێبەستی گەورەی بواری گازی لەگەڵ كۆمپانیا فەڕەنسی و بەریتانی و ئیماراتی و ئێرانییەكان واژۆكردووە.