سەردێر

داوا لە جوتیارانی هەولێر دەكرێت بچن چەكی پارە وەربگرن

خەڵك

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان داوا لە جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكات كە لە سایلۆی هەولێر گەنمیان ڕادەستكردووە، چەكی پارەكانیان وەربگرن.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، داوای لە جوتیاران كردووە سبەینێ یەكشەممە. 13/6/2021 سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی ساڵی 2016 و بەخشتەیەك ئەو شوێن و كاتانەی دیاریكردووە كە تێیدا ووتیاران گەنمیان تێدا ڕادەستكردووە و ئێستا دەتوانن چەكی پارەكانیان وەربگرن.

بەپێی خشتەكە ئەو جوتیارانە بەمشێوەیە دیاریكراون:

-كۆیە، لە ڕێككەوتی 17ـی حوزەیران تا 5ی تەمووزی 2016

– ساحات گردەڕەشە، لە ڕێككەوتی 17ی حوزەیران تا 27ی حوزەیران 2016

– مسقفات گردەڕەشە، لە ڕێككەوتی 10ـی تەمووز تا 15ی تەمووز 2016

– ناو سایلۆی هەولێر، لە ڕێككەوتی 25ی ئایار تا 15ی تەمووز 2016

– مخازن شەمامك لە ڕێككەوتی 9ـی تەمووز تا 10ـ تەمووز 2016

– شەمامك، لە ڕێككەوتی 26ی ئایار تا 14ـی تەمووز 2016

– گردەڕەشە، لە ڕێككەوتی 26ی ئایار تا 18ی حوزەیران 2016

– مەخموور، لە ڕێككەوتی 26ی ئایار تا 15ی تەمووزی 2016