سەردێر

“عیراق پابەندە بە ڕێنماییەكانی ئۆپیك پڵەسەوە”

خەڵك

كۆمپانیای وزەی (ئێس ئاند پی گڵۆباڵ پلاتس) ئاشكرایدەكات، عیراق لە مانگی ئایاردا بە ڕێژەی لە 88% پابەندبووە بە ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەسەوە.


ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای وزەی (ئێس ئاند پی گڵۆباڵ پلاتس) ئاشكرای كرد، وێڕای ئاسانكارییەكانی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵەس بۆ زیادكردنی بڕی ھەناردەی نەوتی وڵاتانی ئەندام، بەڵام حكومەتی عیراق لە مانگی ئایاردا بە ڕێژەی لە 88%پابەندبووە بە ڕێنمایی و بڕیارەكانی ڕێكخراوەكەوە.

لە ڕاپۆرتەكەی (ئێس ئاند پی گڵۆباڵ پلاتس)دا ھاتووە، بەرھەمی نەوتی ڕێكخراوی ئۆپیك لە مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە 430 ھەزار بەرمیل زیادی كردووە و شانشینی سعودیەش (361) ھەزار بەرمیلی نەوتی ڕۆژانەی لەو ژمارەیە ھەناردە كردووە.

ڕاپۆرتەكەی (ئێس ئاند پی گڵۆباڵ پلاتس) ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە حكومەتی عیراق ڕۆژانە تەنھا 20 ھەزار بەرمیل نەوتی زیاتری ھەناردە كردووە و بە ڕێژەی 88% پابەندبووە بە ڕێنمایی و بڕیارەكانی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵەسەوە.